له سنوری ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له ماڵێكدا بوتڵی غاز ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ برینداربو.
له‌وباریه‌وه، ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: له روداوه‌كه‌دا ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ برینداربوه و دۆخی ته‌ندروستی جێگیر بوه، بۆیه دوای جێبه‌جێكردنی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له روداوه‌كه‌دا زیان به‌ر ماڵه‌كه‌ش گه‌یشتوه و به‌شێك له ده‌رگا و دیواری ماڵه‌كه روخاون، به‌ڵام له‌ناو خێزانه‌كه‌دا كه پێنج كه‌س بون، یه‌ك كه‌سیان برینداربوه و ئه‌وانی دیكه زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه.
لای خۆیه‌وه ره‌مك ره‌مه‌زان، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی به نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری سلێمانییه‌وه كردوه و كارده‌كات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه، زیانیان به‌ركه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP