راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بریاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان.
بێگومان تاوانی کۆمەڵکوژی کە دەرھەق بە خوشک و برا ئێزیدیەکان کراوە لە لایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش ،تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگە و خەسڵەتی نێودەوڵەتی ھەیە ، ھەربۆیە بریاری ئەمرۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە خوشک و برا ئێزیدیەکانمان بە ھەنگاوێکی گەورە و گاریگەری دەزانین ، وێرای سوپاسگوزاری و دەستخۆشیمان بۆ پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا بەگەرمی پێشوازی لەو بریارە مێژوویەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەین ، ھیوادارین وڵاتانی تریش ھەنگاوی ھاوشێوەبنێن ، لە ھەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە بەئەرکی حکومەتی فیدراڵی دەزانین ھەنگاوی پێویست بنێت بۆ قەرەبوکردنەوەی قوربانیان و کاری جدی بکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدیەکانمان .
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
١٩-١-٢٠٢٣
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP