ستران عەبدولڵا: چاوەڕوانی لە میدیاكارانی یەكێتی لەوە زیاترە كە پێی گەیشتوون

کوردستان
08:45 - 2023-01-22

هەڤاڵ کاک عەتا كەریم
سەرنووسەری ئاژانسی رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (pukmedia)
هەڤاڵانی خۆشەویست 

لە كانگای دڵەوە پیرۆزبایی یادی بیست ساڵەی دەستبەکاربوونی pukmedia تان لێ دەكەم. كە سەروەرییەكی یەكێتییە لە كایەی میدیای نوێ و دوو دەیەیە خزمەتی هەواڵ و زانیاری بە چەندین زمانی دونیا پێشكەش دەكات . 
ئەمساڵیش لە سایەی ستافی نوێ و سەرنووسەری تازەدا پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە ،چ لە رووی پەیام و ناوەرۆك و چ لەرووی پێسپاردنی ئەركی گوزارشتكردن لە سیاسەتی رەسمی یەكێتی و چ لە رووی دیزاینی مۆدێرن و گەشەكردنی پەلە و چۆنایەتی لە رووماڵی هەواڵ و رووداوەكاندا.  
ئێستا ئەم مینبەرە چالاكە بۆتە چەقی ناوەندی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی میدیای رەسمی یەكێتی بە هەردوو  شێوەزاری كوردی و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی كە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە و هەنگاوێكی ترە بەرەو یەكخستنی پەیامی راگەیاندن و پوختكردنی كۆششەكانی لەرێی خزمەتی جەماوەری  وەرگردا.

 هەڤاڵانی مینبەری pukmedia و مینبەرەكانی تری راگەیاندنی یەكێتی .

ڕاستە بەشێكی بەرنامەی نوێكردنەوەی میدیای یەكێتی دەستی پێكردووە و جەماوەریش هەستی پێدەكات ، بەڵام ئەركی زیاتر و رێگای دورتر و زۆرترمان لەپێشە و چاوەڕوانی لە میدیاكارانی یەكێتی لەوە زیاترە كە پێی گەیشتوون،  بۆیە كاتێتی كاژی چەقبەستوویی و خاوەخاو تێپەڕێنین و پێكەوە ؛ راگەیاندنەکەمان  بكەینەوە راگەیاندنە كاریگەرەكەی جاران ، رێگا بۆ كچان و كوڕانی قۆناغی میدیای نوێ و سۆشیال میدیا خۆش بكەین ، رۆڵیان بدەینێ و متمانە بە تواناكانیان بكەین ، سا بەڵكو لەگەڵ وزە و ورەی ئەوانیشدا تەكانی شایستە بە خیتناب و كۆششی میدیایی خۆمان بدەین.
جارێكی تر پیرۆزتان بێت.

هەر سەركەوتوو بن.
ستران عەبدولڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP