کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی PUKmedia دەکات

کوردستان
13:22 - 2023-01-22

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی PUKmedia دەکات

بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia

بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە ئێوەو ستافەکەتان و سەرجەم ئەو رۆژنامەنووس و میدیاکارانە دەکەم، کە رۆژێک لە رۆژان لەو ماڵپەڕە خۆشەویستە کاریان کردووە.

ماڵپەڕی PUKmedia وەک ماڵپەڕی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بکات و ببێتە مینبەری راستەقینەی گەیاندنی دەنگ و رەنگە جیاوازەکان و هاوتەریب لەگەڵ میدیاکانی تری یەکێتیی رۆڵی هەبووە لە گەیاندنی پەیامی یەکێتیی بە خەڵکی کوردستان و زیاتر لەوەش لەرێگای زمانە جیاوازەکان ئەم پەیامانە گەیشتوون بەدنیای دەرەوە.

ئومێد دەکەم هەڵکردنی مۆمی بیست ساڵە وێستگەیەکی تازەبێ لە کارکردنی ئەم ماڵپەڕەو گەیاندنی پەیامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردستانیان و ماڵپەڕەکە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و میدیاییەکان و لەچوارچێوەی ئیتیکی رۆژنامەوانی کارەکانی ئەنجام بدات.




کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP