دوای بڵاوبونهوهی گرتەیەکی ڤیدیۆیی له سۆشیال میدیا، کە تێیدا دوو کەس بە جل و بەرگی رەسمی و وەک کارمەندی پاراستنی ئاسایش یاریگهكه لە یاری کۆتایی (کەنداو25) دەردەکەون، ئاڵای کوردستان لە چەند گەنجێک وەردەگرن و رێگریی دهكهن له بهرزكردنهوهی، ڤیدیۆكە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە.
لهو بارهیهوه سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لێکۆڵینەوە بكهن لەو کەسانەی کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کەنداو ٢٥ ئاڵای کوردستانیان لە چەند گەنجێک وەرگرت و رێگەیان نەدا بەرزی بکەنەوە.
ئاماژهی بۆئهوهشكرد كه ، "بۆ دواداچوونی ئەم گرتە ڤیدیۆیە پەیوەندییان کردووه بە نوسینگەی وەزیری ناوخۆ و داوایان لێکردوون لێکۆلینەوە بکەن لەو کەسەی کە بە جل و بەرگی رەسمی و وەک ئاسایشی یاریگاکە دەردەکەون، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بکرێت."
روونشیكردهوه، بەپێ دەستوری عێراق، ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای هەرێمیکی فیدرالی لە چوارچێوەی عێراقدا، ئاڵایەکی رەسمیە و لەهیچ شوێنێکیش نابێت رێگیری لە بەرزکردنەوەی بکرێت.
جهختشیكردهوه،" نوسینگەی وەزیری ناوخۆ بەڵێنیانداوه لێکۆلینەوە بکەن و لەئەنجامەکەی ئاگاداریان بکەنەوە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP