بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی تیمێک له گەردوونناسانی نێودەوڵەتیی، بۆ یەکەمینجار ئاماژه‌یه‌كی ڕادیۆیییان ئاشكراكردوه کە لە گەلەئەستێرەیەکەوە ده‌ركه‌وتووه كه نزیکەی 9 ملیار ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە.
زانایانی کەنەداو هیندستان توانیوویانه له رێگه‌ی ته‌له‌سكۆپێكی زه‌به‌لاح له هیندستان، ئاماژه‌یه‌ك لە گەلەئەستێرەکەوە بە ناوی SDSSJ0826 + 5630وه‌ربگرن.
ئه‌م شەپۆله ڕادیۆییه یارمه‌تی فەلەکناسەکان ده‌دات بگەڕێنەوە بۆ سه‌رده‌مه‌كانی رابردو و سەرەتای دروستبوون و تێگەیشتن له گەردوون، کە مه‌زه‌نده ده‌كرێت تەمەنی نزیکەی ١٣.٧ ملیار ساڵ بێت.
ئارناب چاکرابۆرتی، زانای گەردوونناسیی و نووسه‌ری به‌شدار لە توێژینەوەكانی سه‌باره‌ت به دۆزینەوەی شەپۆلەکان، بە ڕۆژنامەی "میترۆ"ی بەریتانی راگەیاندووە، "ئەمە هاوتایە لەگەڵ ئاوڕدانەوە لە ماوەی ٨.٨ ملیار ساڵ".
ئەو ئاماژه‌یه لەلایەن گیانله‌به‌رانی گه‌ردوونییه‌وه نەنێردراوە، بەڵکو لە گەلەئەستێرەیەکه‌وه نێردراوه، کاتێک گەردوون تەمەنی تەنها 4.9 ملیار ساڵ بووە ده‌ركه‌وتووه. ئەمەش یەکەمین جۆری دۆزینه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بێته‌له له دووراییه‌كی زۆر زۆری به‌و شێوه‌یه.
ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP