تۆتنهام توانى 3 خاڵی به‌نرخ فوڵهام وه‌برگرێت

وەرزش
11:38 - 2023-01-24

له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 21ی پریمه‌رلیگدا، یانه‌ی تۆتنهام هۆتسبێر بوو به‌ میوانی یانه‌ی فوڵهام و دوای دوو شكستی له‌سه‌ر یه‌ك، 3 خاڵی به‌نرخی له‌ چنگی ركابه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرت، له‌ یاریه‌كه‌دا و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یاریزانانی تۆتنهام به‌ ئاستێكی ناوازه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و هاری كه‌ینی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌یان مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ یاریزانانی خانه‌ خوێ‌ دروست كردبوو، تا له‌ ده‌قیقه‌ی 45 ته‌نها گۆڵی دیداره‌كه‌و بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش تۆتنهام خاوه‌نی 36 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP