له جامی فه‌ره‌نسا و له یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامه‌كه‌دا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به سه‌ركردایه‌تی كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی به 7گۆڵی بێ وه‌ڵام یانه‌ی بایس دی كاسڵیان گۆڵباران كرد و ئاسكه فه‌ره‌نسیه‌كه‌ش مێگا هاتریكی تۆماركرد.
له‌خولى فەرەنسا له ياريه‌كه پڕ گۆڵدا یانه‌ی پاریس سان جێرمان 7 گۆڵی بێوەڵام لە پایس دێ کاسێلی سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى تۆماركرد، کە نەیمار و ئێمباپێ لە ماوەی تەنها 11 ده‌قه، لە نیوان ده‌قيقه‌كانى 29 و 40 ئەو 4 گۆڵەیان تۆمارکرد، نەیمار گۆڵێک و ئێمباپێش هاتریک.
لە گێمى دووەمدا پاریس سانجێرمان 3 گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، کە سەرەتا ئێمباپێ لە ده‌قه‌ى 56 گۆڵی چوارەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد، ئینجا کارلۆس سۆلێر لە ده‌قه‌ى 64 گۆڵی شەشەمی یانەکەی پایتەختی تۆمارکرد.
دوایین گۆڵی یانەی پاریسی لە ده‌قه‌ى 79 بوو، کە گۆڵی میگاهاتریک بوو لە لایەن ئێمباپێیەوە.
بەم سەرکەوتنە پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی فەرەنسا، کە تێیدا یاریی کلاسیکۆی فەرەنسا ئەنجام دەدات و رووبەڕووی ئۆڵیمپیک مارسیلیا دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP