به شێوه‌یه‌كی ره‌سمى یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا رۆناڵد كویمانی وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژاده‌ی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرده‌وه و به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناساند.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان كویمانی راهێنه‌ر وتی: من شاره‌زای ته‌واوی یاریزانه‌كانم، له راهێنه‌رێكی نوێ باشتر ده‌بم بۆ هه‌ڵبژارده‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منه بوونی خۆم له پاڵه‌وانێتیه گه‌روه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م بسه‌لمێنم.
كویمانی ته‌مه‌ن 59 ساڵان ئه‌وه‌شی وت: كاتێكی كه‌مم له به‌رده‌ستدایه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و له مانگی داهاتوو یه‌كه‌م راهێنانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، یه‌كه‌م هه‌نگاویشم له‌گه‌ڵیان پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت، سه‌باره‌ت به پێكانی یاریزانان و به‌شداریكردنیان له یاریه‌كاندا، له ئێستادا هیچ نازانم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP