به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی(ی ن ك) ، هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له باره‌گای نوری مالكی له به‌غداد كۆبووه‌وه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منیه‌كان و ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م دواییه‌دا حكومه‌ت په‌یڕه‌وی كردووه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گرفتی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دراو كرا .
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونكرنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و رێگاچارانه‌ی حكومه‌ت گرتویه‌تیه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌سه‌ر چینی هه‌ژارو نه‌دار هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرانكارییه گونجاوانه‌ی له‌هه‌ندێ پۆستی حكومی ئه‌نجامدران له‌مه‌ڕ ئه‌و گرفته.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه تاوتوێی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كرد كه پێویسته له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕبێت كه دیاریترینیان یاسای بودجه‌ی فیدراڵیه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP