بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی و نەهێشتنی قەڕەباڵغی لەبانکەکان و بنکەکانی دابەشکردنی مووچە، لەمانگی داهاتووەوە خانەنشینانی سلێمانی بەکارتی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن.
لەوبارەیەوە شۆخان عومەر بەڕێوهبەری بانکی مەڵکەندی رایگەیاند : لەمانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێگهی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش دەکرێت و لەقۆناغی دووەمی ئەم پرۆسەیە خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە و ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت ، واتە هەموو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە مووچە وەردەگرێت.
ئەم پرۆسەیە لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی سەرپێ خراوە و بەشێوەیەکی گشتی سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی مووچە کارئاسانییەکی زۆر دەکات، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پێدانی مووچە.
ئهمهش به مهبهستی خێرا کردنی پڕۆسەی وەرگرتن مووچە و نەهێشتنی سەرەی دوورودرێژی بەردەم بانکەکان و نەهێشتنی ڕۆتیناتی وەرگرتنی مووچە و ئاگادار کردنەوەی خانەنشینان لەکاتی پێدانی مووچە لەڕیگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP