سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا

کوردستان
17:38 - 2023-01-24


لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP