ئاسایشی گەرمیان: 6 تاوانباری‌ ماددەی هۆشبەر سزادران

کوردستان
17:50 - 2023-01-24


له‌ گه‌رمیان  شه‌ش کەس کە لەماوەی رابردوودا بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون، سزادران.

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان له‌ راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ ، "پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بە كارهێنانی ماددەی هۆشبەر شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێن، دوای ئەوەی ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سەرجەمیان سزادران". لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان لەدوای داننان بە تاوانەکانیان سەرجەمیان بە پێی ماددەی 30 لە یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانیكردن و بە بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی سزادران".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP