د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازشكردن بۆ یه‌كتری و دونیا بینیی نیشتمانییانه، هیچ لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتو نابێت.
به‌پێی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-10-2023، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و وێڕای پیرۆزباییكردن، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنشی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێكه‌یاندا.
باسی له‌وه‌شكردوه، لەکۆبونەوەکەدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و جیاوازی بۆچونی لایەنەکان لەسەر پرۆسەکە کرد و جه‌ختیی له‌وه كردوەتەوە كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازشكردن بۆ یه‌كتری و دونیا بینیی نیشتمانییانه هیچ لایه‌نێك تێیدا سه‌ركه‌وتو نابێت.
لای خۆیه‌وه ڕۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی گشتیی شانشینی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاریی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كردوە بۆ پێشوازیلێكردنی، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردولا به بایه‌خه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی بریتانیا كردوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP