سەرۆک بافڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو عه‌تییه‌ سلێمان ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
12:30 - 2023-01-25



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خاتوو کافییە سلێمان دەکات و هاوخی بۆ كۆچی دوایی خاتوو (عه‌تییه‌ سلێمان)ی خوشكی ده‌رده‌بڕێت.

دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز خاتوو کافیە سلێمان
سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عەتیە سلێمان)، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .

دڵسۆزت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP