سوفیانی مه‌غریبی پاش ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ، له ئێستادا چاوی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای له‌سه‌ره و راپۆرتێكی پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاشكرایكردوه: به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ چاویان بریوه‌ته تواناكانی سوفیانی مه‌غریبی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی فیۆره‌نتینای ئیتاڵی، یانه سورپۆشه‌كه‌ی ئینگلته‌را ده‌یه‌وێت له ئێستاوه تا میركاتۆی هاوینه ژماره‌یه‌ك یاریزانی ئاست به‌رز بخه‌نه به‌ر ده‌ستی كلۆپی راهێنه‌ر، به تایبه‌ت له هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یاندا، ئه‌و پێگه ئیتاڵیه ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه: له ئێستادا نرخی سوفیانی ته‌مه‌ن 26 ساڵان گه‌یشتۆته 25 ملیۆن جونیه‌ی ئه‌سته‌رلینی و یاریزانه‌كه بیر له هیچ كام له‌و گرنگیانه ناكاته‌وه، كه له لایه‌ن یانه‌كانه‌وه پێی ده‌درێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆره‌نتینا به‌رێ بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP