سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان
18:03 - 2023-01-30


 سەرۆکی کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە 30ی یەنایەری 2023 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
 لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، جەختیانکردەوە لە پاڵپشتیی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کار و هەماهەنگی وەزارەتەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی دیدگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکانی بەردەم وڵات.
 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە دیالۆگی کارا و جددی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدرال و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و قانون، بە شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێ، تەئکیدیکردەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.
 سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی پەسەندکردنی بودجەی گشتی دارایی وڵات بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە.
 لای خۆیەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند لە یەکخستنی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP