قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی لەبەغداد کۆبوونەوە

کوردستان
21:05 - 2023-01-30


لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغداد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمرۆ ٣٠/١،  لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبویەوە.

لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی و چەند یاسایەک کرا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە.
جەخت کرایەوە کرایەوە لەسەر گرنگی دانوستان و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستور.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP