سه‌رۆك بافڵ: ئەمڕۆ ٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی و هیوای رۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت

کوردستان
11:50 - 2023-01-31

ئەمڕۆ ٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوارەکەی رێی کوردایەتی و هیوای رۆژانی نائومێدیدا تێدەپەڕێت.
کاک ئارام نموونەیەکی بەرز و درەوشاوەی مێژووی خەباتی شۆڕشگێڕی و رووناکبیری ئێمەیە و سیمبوولی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ خاکی کوردستان. ئەو سەرکردەیەک بوو بە رۆحییەتێکی پتەوی شۆڕشگێڕانە و پاشخانێكی فیکری دەوڵەمەندەوە لە سەختترین قۆناغی کوردایەتیدا بەگژ نائومێدیدا دەچووەوە و بڵێسەی شۆڕشی لە دڵی کرێکاران و رەنجدەراندا تاو دەدا.

ئێمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی. دەبێت وانەکانی راستگۆیی، دڵسۆزی و وەفاداری لە کاک ئارامەوە فێربین و رێگاکەی ون نەکەین. دەبێت پارێزەری ئەو خاکە بین کە خوێنی گەشی کاک ئارامی سەرکردە و رابەری لەپێناودا رژا.

دروود و سڵاو بۆ رۆحی کاک ئارام و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP