رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاشكرایانكردوه به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی حه‌كیم زیاشی مه‌غریبی و یاریزانی چێڵسی ده‌ستپێكردوه، رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی ئاشكرایكردوه: یانه‌ی پاریس سان جێرمان له كۆتا رۆژی میركاتۆدا ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ زیاشی مه‌غریبی واژۆ بكات و بیكات به كوڕی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیان به به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه‌كه‌وه كردوه و گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن، رۆژنامه فه‌ره‌نسیه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه: یانه فه‌ره‌نسیه‌كه ناتوانێت له‌گه‌ڵ زیاش بگاته رێككه‌وتن، چونكه یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵانه‌كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كه‌وه بكات كه به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی یانه‌كه‌وازیان له هه‌وڵه‌كانیان نه‌هێناوه ده‌یانه‌وێت زیاش بكه‌ن به جێگره‌وه‌ی پابلۆ سارابیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP