له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له شاری جه‌نزوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوی ده‌مامكدار هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵی كچه مۆدێل و نمایشكاری عێراقی به‌ناوی دالیا فه‌رهود ، كه ماوه‌ی چه‌ند مانێگێكه له‌و ماڵه ده‌مێنێته‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كچه مۆدێله‌كه‌یان ڕفاندووه ده‌مامكدار و چه‌كداربوونه و چالاكوانانیش هێزه میلیشیا چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌جددی كار بكرێت بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كچه مۆدێله عێراقییه ، چونكه ژیانی له مه‌ترسییدایه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند : هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی دالیا فه‌رهود و له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی لیبیاش قسه‌مانكردووه كه كاری جددی بكرێت ، هه‌روه‌ها خۆشمان وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به وردی چاودێری به‌ره‌و پێشچوونه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ركارێكیش پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین.
دالیا فه‌رهود كچه مۆدێل و نمایشكار و بلۆگه‌ری عێراقی ماوه‌ی 25 ساڵه له لیبیا ده‌ژی و بۆ كاری بازرگان‌یش سه‌ردانی عێراقی كردووه هه‌روه‌ها زۆرترین كات له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه و له هه‌ولێر و دهۆك ماوه‌ته‌وه ، شایه‌نی باسه دۆخی ئه‌منی لیبیا تا ڕاده‌یه‌ك ناسه‌قامگیره و میلیشیا و گروپه چه‌كدارییه‌كان جڵه‌وی دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP