كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی پیرۆز ده‌كات

کوردستان
14:41 - 2023-02-06

کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیست و نۆ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دا‌، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەركردایەتی و ئەندامان و جەماوەرەکەی دەکات.
دەقی پەیامەکە...

کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

بەڕێز: مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی جەنابتان و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی دەکەم.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تەمەنی سیاسی خۆیدا وەک هێزێکی سیاسی توانیویەتی رۆڵی بەرچاوی هەبێ و هەمیشە بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان، ئومێدەوارم ئەم یادە بکەینە هەوێنی هەنگاونان بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان.


کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP