ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی 750 هه‌زار دۆلار به‌رتیل، له به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوونی له كه‌یسی گه‌نده‌ڵیی په‌رله‌مانتارێكی خولی پێش‌و ـ كه له ئێستادا كاری بازرگانیی ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی خولی ئێستا روبه‌ڕووی دادگا ده‌كاته‌وه.
بەشی لێکۆڵینەوە له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، کە به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل به بڕی 750 هه‌زار دۆلار، له به‌رامبه‌ر نه‌ورووژاندنی چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵیی په‌یوه‌ست به كۆمپانیای ئه‌و بازرگانه، ده‌سته‌كه بڕیاری بانگهێشتكردنی بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی ئێستا ده‌ركردوه.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، ده‌سته‌كه داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانش كردووه، پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگرێت و زانیاریی ته‌واویشیان بۆ ره‌وانه بكه‌ن ده‌رباره‌ی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی خولی رابردو كه تۆمه‌تباره به به‌شداریكردن له‌هه‌مان كه‌یس.
باسی له‌وه‌شكردوه كه:" بڕیاره‌كه پشتبه‌ستووه به حوكمه‌كانی بڕیاری(160) بۆ ساڵی 1983 ."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP