لە بیسته‌مین ساڵڕۆژی شەهیدبونی فەرماندە (سەردار غەفور سڵێمان)دا

کوردستان
17:34 - 2023-02-08

لە بیسته‌مین ساڵڕۆژی شەهیدبونی فەرماندە (سەردار غەفور سڵێمان)دا 

ژیان نامەی شەھید ئەندازیار سەردار غفور سلێمان
***************
*ئەندازیار سەردار غفور سلێمان لەساڵی١٩٦١ لەزەڕایەن لەناوچەی شارەزورلەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە.
*خوێندنی سەرەتای لە زەڕایەن تەواو کردوە.
*خوێندنی ئامادەی  لە سلێمانی تەواو دەکات.
*کۆلێژی ئەندازیاری لەبەغداد تەواودەکات
بەھۆی بارودۆخی سیاسی ئەوکات ناتوانێ تەواوی بکات
*لەساڵی ١٩٨٥ دەبێتە پێشمەرگەو پلەکانی پێشمەرگەیاتی  زۆربەباشی دەبڕێت و بەردەوام دەبێت بەشداری چەندین داستان وچالاکی  پێشمەرگەکردوە.
 *دواتر دەست دەکاتەوە بەخوێندن لەوڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەبرێز لەزانکۆ ی تەبرێز  لەبەشی (بەنداو)و وەردەگیرێت بەسەرکەوتووی تەواوی دەکات.
*شەھید ئەندازیار سەردار چەندین پلەی حیزی بو حوکمی بڕیوە لەوانە:-
١-فەرماندەی فەوج بووە لەگەڵ کاک محمود سەنگاوی
٢-فەرماندەی  ھێزی(٢)مەڵبەندی ڕێکخستنی شارەزور بووە.
٣- بەشداری خولی دووەمی ئاسایش وپۆلیسی کردوە
٤- دەبێتەلێپرسراوی ئاسایشی ھەڵەبجەی تازە دواتر دەبێتە لێپرسراوی ئاسایشی سەیدسادق
٥دواین پلەی پێشمەرگایەتی دەبێتە فەرماندەی فەرماندەی تانجەرۆ لەسنوری شارەزور.

شەھید ئەندازیار سەردار بەشداری چەندین خولی حیزبی کردوەلەوانە
١- خولی پەیمانگای کادیران
٢-خولی تایبەتی وزانیاری
٣-خولی جەنگ  نھێنی
٤-خولی ئامێری بێ سیم لەفەرماندەی گشتی

شەھید سەردار دووھەم شەھیدی بنەماڵەکەیەتی لەدوای شەھید ئەندازیار قادر غەفورسلێمانی براگەورکەی
بەداخەوە لە شەوی 

له‌ شه‌وی 9/8ی مانگی 2ی 2003دا بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ  تاریك پەرستانی جوند لەگەڵ شەهیدان (شەوکەتی حاجی مشیر و حیکمەتی حاجی عوسمان) دەچنە ماڵی (مام ساڵح) کەسایەتی دیاری گونی (گامێش تەپە)ی سەر بە سەیدسادق، بەڵام بەهۆی کردارێکی دوور لە داب و نەریتی کوردەواری وئاینی ئیسلام لەکاتی گفتوگۆدا دەستی ڕەشی تاوانیان بۆ درێژدەکەن و شەهیدیان دەکەن ، و دوا ماڵ ئاوایی لە گەل و یەکێتی و شارەزور دەکەن و دەگەنە کاروانی سەروەران..

 هەروها ٤ ئەندام لە  بنەماڵەی مام ساڵح شەهید دەکرێن و زاهیر گەڵاڵی و  فوادی ئاغا بەگ کە بە بارمتە گیرابوو لەلایەن تیرۆرستانەوە ئەوانیش شەهید دەکرێت  و كاك حەمە تۆفیقیش برای شەهید زاهیر بە سەختی بریندار دەبێت.  
سەربەرزی بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕیگای ئازادی کوردستان و سەر شۆڕی و ڕوڕەشی بۆ تیرۆرستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP