ئەمڕۆ دووشەممە 13ی شوبات 2023،ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مەزهەر محەمەد ساڵح، ئاشکرای کرد، بانکی ناوەندی عێراق، لەسەردەمی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ساڵی ڕابردوو پارەی بۆ کڕینی زیاتر لە 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا گواستووەتهوە ، جهختشیكردووهتهوه كه:" كه تهواوی ئهو هەموو پارانه لە ڕێگەی پسووڵهی ساختەوە نێردراوە."
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ساڵح وتی "عێراق لە ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێگەی پسوولهی ساختەو بەبێ هیچ چاودێرییەکی بانکی ناوەندیی نزیکەی 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی لە تورکیا کڕیوە".
ئهوهشیخستهروو:"ئهنجامهكانی گفتوگۆی نێوان بانکی ناوەندیی و فیدراڵی ئەمریکا ئیجابی بوو، عێراقیش ڕێوشوێنی شەفافی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە قاچاغچێتی دۆلار."
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی وتی:"عێراق خاوەنی 115 ملیار دۆلار یەدەگی نەختینەیە، دیناری عێراقیش بەهێزە، ئهویش به بەڵگەی كڕین و فرۆشتنی بانکی ناوەندیی"
باسی لهوهشكرد كه، " سیاسهتی پهڕهی سپی کە کازمی گرتبووییهبهر لاواز بو و ئهنجامی پێویستشی بهدینههێنا”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP