لۆكا مۆدریچ چاوەڕوانی بۆندی ڕیاڵ مەدریدە

وەرزش
15:35 - 2023-02-15

لۆكا مۆدریچ چاوەڕوانی بۆندی ڕیاڵ مەدریدە

لۆكا مۆدریچی كڕواتی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاوەڕوانی بۆندێكی نوێ لەیانەی شاهانە دەكات و دەیەوێت بۆ وەرزێكی تر لەگەڵ سپی پۆشەكانی قەڵای مەدرید بەردەوامبێت , ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە لۆكا مۆدریچ پێی وایە دەتوانێت وەرزێكی تریش بەهەمان ئاست و دەرەنجام لەهێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید یاری بكات... ماركا ڕاشیگەیاند دەستەی كارگێڕی یانەی شاهانە لەچاوەڕوانی گرێبەستی بیلینگهامی ئەستێرەی برووسیا دۆرتمۆندایە و دەوێت لەئەگەری ڕێك نەكەوتنی بۆندی جۆد بیلینگهام, ئەوا یانەكە گرێبەستی پیشەگەرە كڕواتیەكە نوێ دەكاتەوە و لەئەگەری سەركەوتنی بۆندی بیلینگهامیشدا یانەی ناوبراو دەستبەرداری لۆكا دەبێت بەهۆی زۆری تەمەنی یاریزانەكەوە كە ئێستا مۆدریچ 37 ساڵی تەواوە 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP