ته‌رخون، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و E.
ته‌رخون سه‌ره‌تا له سیبریاو مه‌نگۆلیا دۆزراوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها له كۆندا بۆ چاره‌سه‌ری مار پێوه‌دان به‌كارهێنراوه،كه‌چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان ده‌كات له‌گرنگترین سوده‌كانی:
1- بۆ چاره‌سه‌ری برین و هه‌وكردنی پوك و ناوده‌م به‌سووده، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئازاری ددان كاتێك گه‌ڵاكه‌ی له‌ناو ده‌مدا بجورێت.
2- بۆ ئازاری سنگ و كۆكه‌و هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌سووده.
3- كه‌ڕووی ناو ریخۆڵه ناهێڵێت و پاكیده‌كاته‌وه‌و گه‌ده‌ش چالاك ده‌كات و پاكیده‌كاته‌وه له مادده ژه‌هراوییه‌كان.
4- كۆرسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زانی په‌ستانی خوێن و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێنیش به‌سووده.
5- بۆ كه‌مخوێنی به‌سووده‌و بۆ لاوازی ئێسك و هه‌وكردنی جومگه‌و رۆماتیزم به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر نیو كوپ شه‌ربه‌تی ته‌رخون ڕۆژانه دووجار بخورێت.
6- ده‌توانرێت سوود له ته‌رخون وه‌ربگیرێت بۆ نه‌هێشتنی زیپكه‌و سه‌ده‌فی و به‌ڵه‌كی.
7- جگه‌ر چالاك ده‌كات و ڕێگایه‌كی باشه بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردنی جگه‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP