له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر جه‌نگی ڕوسیا‌و ئۆكرانیا، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نـگ داوای كشانه‌وه‌ی ڕوسیا له‌ئۆكراین ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نیویۆرك، به‌ده‌نگی ١٤١ وڵات داوای كشانه‌وه‌ی خێرا و بێ مه‌رجی هێزه‌كانی ڕوسیای كرد له‌ئۆكراین، داواشیـكرد ئاشتی دادپه‌روه‌رانه و هه‌میشه‌یی به‌دیبهێندرێت.
هاوكات پشتیوانی خۆیان بــۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراین ده‌ربڕی، داواشیكرد توندوتیژییه‌كان ڕابگیرێن، ئاشتی دادپه‌روه‌رانه و هه‌میشه‌یی به‌پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئۆكراین به‌دیـبێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه، ٣٢ وڵات، له‌نێویاندا هندستان، چییـن ده‌نگیان نــه‌دا، حه‌وت وڵاتیش كه‌ڕوسیا، بیلاڕووس، كۆریای باكوور، مالـی، نیكـاراگــوا، سوریا و ئـیریــتریا بوون، له‌دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕوسیا له‌ئۆكراین، ده‌نگیانـدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP