وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌مرۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ بگاته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌ڵێت، كۆتایی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ ته‌واوكردنی داتاكانی بودجه و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، دوای گۆڕینی به‌های دۆلارێك بۆ ١٣٠ دینار، سه‌رۆك وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی داتاكان.
وتیشی، تا كۆتایی ئه‌م مانگه دانراوه بۆ گۆڕینی ژماره‌كان و دواتر پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی داتا سه‌ره‌تاییه‌كان، نرخی نه‌وت له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا به ٦٥ دۆلار هه‌ژماركراوه و قه‌باره‌ی بودجه‌كه‌ش زیاتر له ١٥٠ ترلیۆن دینار ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP