هەڵەبجە بوو به‌ پارێزگای ژمارەی 19ی عیراق

کوردستان
15:07 - 2023-03-13


ئەمڕۆ دوو شەممە 13-3-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تەواو کرد و ئەو شارە بووە پارێزگای 19 هەمینی عیراق.

لەو بارەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بە هەموو راگەیاندنەکانی یەکێتی وت: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆیدا، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عیراق تەواو کرا و هەڵەبجە بووە پارێزگای ژمارەی 19ی عیراق."
وتیشی: "پڕۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسند کرا و دواتر دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران تاوەکو بەیاسایەکی فیدرالی وەکو پارێزگای ١٩هەمینی عێراق هەژمار بکرێت".

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: "پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شارەکەمان و کوسەکاری شەهیدان و هەموو لایەک دەکەین، ئەم بڕیارە کاریگەری گەورەی لەسەر داهات و بودجە و دابینکردنی کورسی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق دەبێت".
"پێگەی هەڵەبجە وەکو پێگەیەکی مادی و ئابوری و دارایی و مەعنەوی لەپاڵ 18 پارێزگاکەی تر و لە هەموو پارێزگاکانی عیراق دەروست دەبێت"، پارێزگاری هەڵەبجە وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP