سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی : نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت

کوردستان
12:41 - 2023-03-16

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌یامێكیدا بۆ 35 ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بووه‌.

دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت.

‏‎دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەندساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت.

‏‎پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە.

‏‎دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP