سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی : شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركردووه‌

کوردستان
22:52 - 2023-03-17

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ شەڕڤان كۆبانێ پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا پرسه‌ و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی مه‌زڵوم كۆبانی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر (YAT) رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی :

شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا و هەشت هەڤاڵی تری، لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
‏‎شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر (YAT) رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد.

‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر (CTG) هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە.

‏‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵ مەزڵوم كۆبانێ، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، یەكینەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاونیشتمانیانمان لە رۆژئاوای كوردستان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

‏‎رۆحی هەڤاڵان شادبێت و دروود بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP