عیراق 60 مادده‌ی خۆراكی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات

ئابوری
20:45 - 2023-03-24

عادل عه‌كاب، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان خواستێكی زۆر له‌سه‌ر خورمای عیراقی و خۆراكی عیراقی هه‌یه‌، به‌جۆرێك ئێستا 60 مادده‌ی خۆراكی هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات به‌ تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئوسترالیا و ئه‌مریكا جگه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی.

وتیشی، به‌شداریمان له‌ پێشانگای دوبه‌ی گۆڵف ود كرد و  خواستێكی زۆریش له‌سه‌ر خورمای عیراقی و خواردنه‌ عیراقییه‌كان هه‌بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ دوبه‌ی 22 شوێنی فرۆشتن هه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌می خۆراكی عیراق، جگه‌ له‌ بونی گوێزو كه‌ره‌سته‌ی تر دیكه‌ی خۆراكی.

باسی له‌وه‌شكرد، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ كه‌ پێشنیازی بۆ عیراق كردوه‌ به‌شداری له‌ پاڵپشتیكردنی به‌شداریی كه‌رتی پیشه‌سازی تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا عیراق به‌شداری پێشانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP