سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی : خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركردووه‌

کوردستان
18:57 - 2023-03-25

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :

كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

‏‎خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.

‏‎لەخوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP