به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

ئابوری
12:23 - 2023-03-29

به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌بازاره‌كانی جیهاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، زیاتر له‌ ١٦ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ ٧٩ دۆلار و ٧ سه‌نت، نرخی نه‌وتی ته‌كساسیش ٣٥ سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ به‌ ٧٣ دۆلار و ٧٤ سه‌نته‌وه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌ دوای بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و عیراق.

له‌هه‌مان كاتیشدا عه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا له‌نه‌وت به‌نزیكه‌ی ٦.١ ملیۆن به‌رمیل كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP