بانكی ڕافده‌ین بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌وه بڕی 25 ملیۆن دینار وه‌كـــو قه‌رز ده‌ده‌نه سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی.
بانكی ڕافده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیان به‌قۆناغی شه‌شه‌می پێشینه‌كانیان كردووه، كه‌له‌ڕێگه‌ی شێوازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بۆ خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی ته‌رخانكراوه، بـــڕی قه‌رزه‌كه‌ش له‌پێنج تاوه‌كو 25 ملیۆن دینار ده‌گرێته‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خه‌رجكردنی ئه‌و قه‌رزه سه‌ره‌تا بـــۆ خانه‌نشینانه‌و، دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاگادارده‌كرێته‌وه‌و، پاشانیش ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌كه‌یه‌وه بڕی قه‌رزه‌كه وه‌ربگرێت .
داواشی له‌خانه‌نشینان كردووه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكه‌كه‌یان یان نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی، نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بـــۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
تائێستا بانكی ڕافیده‌ین له‌هه‌رێمی كوردستان نـــییه، تاوه‌كو فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌كان سودمه‌ندبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP