په‌رله‌مانتار بڕیار ره‌شید: بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان پشکی کورد لە بودجە لە ٪١٤ بێت

ئابوری
13:15 - 2023-04-17



فراکسیۆنی یەکێتی وه‌ك هه‌میشه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و پاراستنیان، جه‌خت لە یەکریزیی کورد لە بەغدا دەکاتەوە و پێیوایە لەو رێگەیەوە دەتوانرێت مافە شایستەکانی گەلی کورد بەدەستبهێنرێت، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت:"بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێویستە پشکی کورد لە بوودجەی عیراق لە ٪١٤ بێت".
 
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:" لەم قۆناغەدا رێژەی ١٢.٦٧ وەک پشکی کورد لە بوودجەی عیراق بە گونجاو دەزانین، بەڵام بەپێی وەزارەتی پلاندانان گرنگە رێژەکە ٪١٤ بێت، هەرچەندە لەرابردوودا گفتوگۆمان لەسەرکردووە، کە تێبینیمان لەسەر خودی ئەو ٪١٤یەش هەیە و پێمانوایە رەنگدانەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نییە، بێگومان هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی رێژەکە زیاتریش بکەین".

د.بڕیار رەشید ده‌ڵێت:" یەكڕیزی كورد لەسەر پرسی بودجە زۆر گرنگە، چونکە پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بپارێزین"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP