ئاراس محەمەد ئاغا: چ ڕۆژێك هەیە شەڕە تەقە لە قەزای خەبات نەبێت یاخود لە ڕۆژنامەنووس یان پارێزەر نەدرێت لە هەولێر

کوردستان
16:17 - 2023-04-17

ئاراس محەمەد ئاغا: چ ڕۆژێك هەیە شەڕە تەقە لە قەزای خەبات نەبێت یاخود لە ڕۆژنامەنووس یان پارێزەر نەدرێت لە هەولێر !!!!

ماوەی چەند ساڵێكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی ڕادەبڕین و شاردنەوەی كەموكوڕیەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت, پەنا براوەتە بەر تێهەڵدان لە ڕۆژنامەنووس و پارێزەر و هاوڵاتیان, ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت: چ ڕۆژێك هەیە شەڕە تەقە لە قەزای خەبات نەبێت یاخود لە ڕۆژنامەنووس یان پارێزەر نەدرێت لە هەولێر.

لەم بارەیەوە ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) لە میانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر بەراوردی سلێمانی و هەولێر بكەین , چ ڕۆژێك هەیە لە قەزای خەبات لە هەولێر شەڕەتەقە نەبێت یاخود چ ڕۆژێك هەیە لە هەولێر و دهۆك و دەڤەری بادینان لە ڕۆژنامەنووس و پارێزەر و هاوڵاتی نەدرێت, ئەمە بونەتە پیشەیەكی هەمیشەی حیزبێكی دیاریكراو لەو ناوچەیە و بە سیاسەت ئەم ئیشانە دەكرێت.

ئاراس محەمەد ئاغا وتیشی: بەهۆی سیاسەتی چەوتی حكومڕانی پارتی و حكومەت لەو ناوچانە, ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشە و ڕفاندن و كۆمەلێك شتی تر دروستبوون, بەڕاستی ناكرێت بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ سلێمانی بەراورد بكرێت, لەبەر ئەوەی لە سلێمانی ڕۆژنامەنووس و چالاكوان بە شێوەیەكی ئازادانە و بەبێ هیچ ترسێك دەتوانن كارەكانی خۆیان بكەن و بە هەموو شێوەیەكیش پشتگیری و پشتیوانیشیان دەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP