هەرێمی كوردستان ڕۆژانە لە كێڵگەی خۆرمەلەوە 40 هەزار بەرمیل نەوت بە تانكەر هەناردەی توركیا دەكات.
د.نەبیل مەرسومی ئابوریناسو مامۆستای زانكۆی بەسرە، لە ئهژماری خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایكردووه، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، حكومەتی هەرێم پەنای بردووهتەبەر هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی تانكەرەوە.
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه، چەند هەفتەیەكە هەناردەكردنی نەوت بەتانكەر لە كێڵگەی خۆرمەڵەوە بۆ توركیا دەستی پێكردووهتەوەو ئەوەكەی دیكهی لە پاڵاوگەكانی نەوت دەپاڵێورێتو بەرهەمەكەی لەناوخۆدا ساغ دەكرێتەوە.
ههر لهو بارهیهوه، بەهجەت ئەحمەد شارەزای بواری نەوت بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاندوه، لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەی خۆرمەلەوە بەتانكەر هەناردەی توركیا كراوە، برەكەی تریشی لەناوخۆ پاڵێوراوە و بەنرخی بازرگانی فرۆشراوەتەوە بە هاووڵاتییان.
ڕۆژی 25ی ئاداری 2023 هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆریەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاگیرا، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سكاڵایەكی عیراقی لەسەر توركیا لەبەرژەوەندی بەغدا یەكلایی كردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لە 450 هەزار بەرمیلەوە بۆ 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كەمیكردوەو ئەو بەرهەمەش بەشێكی بەتانكەر هەناردە دەكرێتو ئەوەكەی تریشی دەدرێتە پاڵاوگەكانی ناوخۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP