شەماڵ تەها کار لەسەر بەرهەمێکی نوێ دەکات

کلتور
19:35 - 2021-02-07

دکتۆر شەماڵ تەها سەرقاڵی کلیپکردنی بەرهەمێکە کە پێك هاتوە لە سێ پارچە گۆرانی بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی.

بەرهەمەکەی شەماڵ تەها گۆرانیەکە بە سێ زمان و کە سێ بەشە و پێکهاتوە لە (تۆ بەڵێنم پێبدە) بە کوردی و (فاکهة الحب) بە عەرەبی و (Sadem) بە تورکی.

شەماڵ تەها گەنجێکی کوردی دەنگخۆشی شاری کەرکوکە و پیشەی سەرەکی پزیشكە و لەهەمان کات خولیای مۆسیقا و هونەرە، شەماڵ توانای ژەنینی دوو جۆرە ئامێری میوزک هەیە کە ئەوانیش پیانۆ و گیتار-ن.

شەماڵ زیاتر لە 10 زمانی جیاواز گۆرانی دەڵێت، لەوانە (کوردی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیزی، ئیسپانی، هیندی، ئازەری، تورکمانی، ئاشوری، فارسی، ئیتاڵی).

 

لە ئایندەیەكی نزیكدا كلیپەكەی شەماڵ تەها لە دەزگای میدیایی كەركوك بڵاودەبێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP