له‌ زنجیره‌ بۆردومانێكی ئیسرائیلدا سێ‌ فه‌رمانده‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی كوژران

جیهان
09:21 - 2023-05-09


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 9ی ئایار 2023 هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك بۆردومانی بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی (كه‌رتی غه‌زه‌)ی فه‌له‌ستین ئه‌نجامداو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینش، 12 كه‌س كوژراون له‌ نێویاندا سێ‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی (لیواكانی قودس) باڵی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان، لانیكه‌م 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

 به‌پێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، هه‌ر یه‌ك له‌ جیهاد شاكر غه‌نام، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی له‌ سه‌رایای قودس، خه‌لیل سه‌لاح به‌هتینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربایی و فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكور له‌ سه‌رایای قودس، تارق محه‌مه‌د عزه‌دین، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی له‌ سه‌رایای قودس له‌ ناوچه‌ی خۆرئاوا، له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون.

لیواکانی قودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، سێ‌ رۆژ ماتەمینی بۆ كوژرانی ئه‌و سێ فه‌رمانده‌یه‌ی راگه‌یاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP