وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ناسنامه‌ی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه، پشوی رۆژانێكی شه‌ممه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ده‌وامی فه‌رمی بكرێت.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه واژۆی ریاز جوندی كه‌عبی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریداوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشوی رۆژانی شه‌ممه بۆ كارمه‌ندانی سه‌ربازی و شارستانی.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاره‌كه له‌رۆژی ده‌رچونیه‌وه كه به‌رواری ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره، ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتر وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریدابو، شه‌فتی ئێوارانیش له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و پارسپۆرت ده‌وامی فه‌رمی بكرێت به‌مه‌به‌ستی خێراتر راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی هاوڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP