قوباد تاڵه‌بانی : کاک نەوشیروان ناوێکی هەمیشە زیندوو و سیاسییەکی دەگمەن لە مێژووی گەلی کورددا

کوردستان
11:50 - 2023-05-19

له‌ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فادا ، قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند  هەر کوردێک لە هەر شوێنێک بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێک و ئایدۆلۆژیایەک بێت، کاکە نەوە لەیاد ناکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ :

لەساڵیادی کۆچی کاکە نەوەدا
کاک نەوشیروان، ناوێکی هەمیشە زیندوو و سیاسییەکی دەگمەن لە مێژووی گەلی کورددا، ئەو لە یەک کاتدا لە چەندین کایەی جیاوازدا دیار و هەڵکەوتوو بووە. هەم لە بوارە مەیدانییەکەی سیاسەتدا؛ کەسێکی بەتواناو شارەزا بوو، هەم لە بواری تیۆرییشدا؛ لێهاتوو و خاوەن بیرێکی دەگمەن بوو. خوێندەوار و رۆشنبیر، ئازا و چاونەترس بوو.
هەمووان شایەتی ئەوە دەدەن کە؛ هەوڵ و تێکۆشانەکانی کاک نەوشیروان، تەنها لەپێناو کورد و کوردستاندا بوو. بۆیە هەر کوردێک لە هەر شوێنێک بێت و لەسەر هەر بیروباوەڕێک و ئایدۆلۆژیایەک بێت، کاکە نەوە لەیاد ناکات. هەموو کات ناوی لە مێژووی نەتەوەکەماندا، درەوشاوەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP