ئەمڕۆ 20-5-2023 سەعات 4ی دوانیوەڕۆ لەهۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێکی گەورەدا مه‌راسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بۆ ساڵی 2023 بەڕێوەده‌چێت کە تایبەتە بەو کەسایەتییە دڵسۆزانەی لە بوارە جیاوازەکاندا خزمەتیان بە کورد و کوردستان کردووە.
خه‌ڵاتی بله چییە؟
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه رێكخراوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌داو بۆ به‌رز راگرتنی رۆحی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه، خه‌ڵاتی نموونه‌یی (بله) كه نازناوی سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌دارو پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی نه‌مر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ه، ده‌به‌خشێته چەند كه‌سایەتییەکی نموونه‌یی، له‌وانه (دایكی نموونه‌یی، پێشمه‌رگه‌ی نموونه‌یی، خوێندكاری نموونه‌یی، هونه‌رمه‌ندی نموونه‌یی، نووسه‌ری نموونه‌یی).
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه له‌ساڵی 2002-ه‌وه ده‌به‌خشرێن به‌و كه‌سایه‌تییه نموونه‌ییانه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت، به رەچاوكردنی ئه‌رك و ماندوبوون و خزمه‌تكردنیان له‌بواری جیاجیادا ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێده‌به‌خشرێت.
دایكی نموونه‌یی: ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته دایكێكی نموونه‌یی و ماندوونه‌ناس، كه سه‌ربه‌رزانه ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی گرتبێته ئه‌ستۆو شانبه‌شانی مێرده‌كه‌شی خزمه‌تێكی كردبێت، یان دوای شه‌هیدبوونی مێرده‌كه‌ی ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی گرتبێته ئه‌ستۆ.
خوێندكاری نموونه‌یی: ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێته ئه‌و خوێندكاره‌ی كه سه‌ركه‌وتووانه‌و دوای شه‌هیدكردنی باوكی، قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكات.
پێشمه‌رگه‌ی نموونه‌یی: ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێته ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه شۆڕشگێڕانه‌و خۆنه‌ویستانه‌و كۆڵنه‌ده‌رانه‌و قاره‌مانانه پێشمه‌رگایه‌تی كردووه‌و به‌شداریی چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیشی كردووه.
نووسه‌ری نموونه‌یی: ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌به‌خشرێته ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه هه‌میشه قه‌ڵه‌م و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی كردۆته هۆكارێك بۆ خزمه‌تكردن به‌بواری نووسین و ئه‌ده‌بی كوردی و چه‌ندین چاپكراویشی پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی كوردی كردووه.
هونه‌رمه‌ندی نموونه‌یی: ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشرێته ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه توانیویه‌تی له‌بواری هونه‌ریداو له‌و به‌هره‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی، خزمه‌تی به‌بواری هونه‌ری كوردی گه‌یاندبێت و له‌قۆناغه جیاجیاكاندا ئه‌فراندنی كردبێت و جێ په‌نجه‌ی دیاربووبێت.
ژیاننامەی ئیبراهیم ئەحمەد
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له 6-3-1914، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ره‌مزی فه‌تاح كه ئه‌فسه‌رێكی كورد بووه، مامی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه‌و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر رۆشنبیری بوونی برازاكه‌ی هه‌بوو، هه‌ربۆیه زوو ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌كات، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی مامی، تا قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی خوێندنی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، له ساڵی 1937 له شاری به‌غدا كۆلیژی یاسا ته‌واو ده‌كات، سیاسه‌تمه‌دارو خه‌باتگێڕو نوسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، له 8-4-2000، له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له شاری له‌نده‌ن ماڵئاوایی له خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد و له‌دوای خۆیشی خه‌رمانێك له بڵاوكراوه ئه‌ده‌بییه‌كانی بۆ گه‌له‌كه‌مان جێهێشت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP