دوو هاوڵاتی مەدەنی بە فیشەكی سوپای عیراق برینداربوون

کوردستان
17:50 - 2023-05-20

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عیراق چواردەوری كەمپی مەخموریان گرت بە مەبەستی دروستكردنی چەند رەبایەیەك كە بە وتەی خۆیان بۆ پاراستنی كەمپەكەیە ، بەڵام دانیشتوانی نێو كەمپەكە ناڕەزایەتیان دەربڕی و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
لەو بارەیەوە غازی فەیسەڵ بە كەناڵی كەركوكی ڕاگەیاند : كەمێك پێش ئێستا سەربازانی سوپای عیراق تەقەیان لە خۆپشاندەرانكردووە و بەهۆیەوە دوو خۆپشاندەری مەدەنی برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP