بڕیار ره‌شید: سه‌نته‌ره‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌رێم سود له‌ پاڵپشتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرن

تەندروستی
10:33 - 2023-05-21

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی، نوێنه‌ری سه‌نته‌ره‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بـۆ پڕۆگرامی سوودوه‌رگرتن له‌پاڵپشتییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم زیاد ده‌كات.

بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، سه‌نته‌رو نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، سوود له‌پاڵپشتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرن و، ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نـگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌عیراق و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه‌ ناو به‌رنامه‌ی پاڵپشتییه‌كانیان.

ڕاشیگه‌یاند، وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق ڕه‌زامه‌ندیداوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، نوێنه‌ری سه‌نته‌ره‌ تایبمه‌تمه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ هه‌بێت و، بخرێنه‌ ناو پڕۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم و، له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌ تایبمه‌تمه‌نده‌كانی بواری شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێم، بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كرێت.

وتیشی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ سوودی ده‌بێت بۆ نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌ره‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیكردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌كان و دابینكردنی ئامێری پێویست.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP