چەوری ماسولکەکان ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاتر دەکات

تەندروستی
13:00 - 2023-05-21

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو کەسە پێگەیشتوانەی کە چەورییەکی زۆر لە ماسولکەکانیاندا کۆدەبێتەوە، کە بە نەخۆشی چەوری ماسولکە ناسراوە، مەترسی تووشبوونیان بە رووداوە نەخوازراوەكان و مردنیان زیاترە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەڵگرتنی چەوری لە ماسولکەکانتدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری زوو مردنت بە رێژەی 15.5%.

چەندین توێژینەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشی زیادە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی، لە نەخۆشی شەکرەوە تا جەڵتەی مێشک و کۆلیسترۆڵ هەموو هۆکارەکانی مردن.

یەکێک لەو رێگەیانەی پزیشکان بەکاریدەهێنن بۆ خەمڵاندنی رێژەی چەوری لەشی نەخۆشەکان بریتییە لە پێوەرەکانی بارستەی جەستە (BMI).

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم نیشانەیە تاکە نیشانە نییە کە ئاماژە بێت بۆ مەترسی مردنی پێشوەختە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەڵگرتنی چەوری لە شوێنێکی جیاواز لە سکیش مەترسی دروست دەکات.

دۆزینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە هەڵگرتنی بڕێکی زۆر چەوری بۆ ناو ماسولکەکانت لەوانەیە مەترسیدارتربێت.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەوانەی چەوری لەم ناوچەیەدا کۆدەکەنەوە، ئەگەری مردنی پێشوەختە دوو هێندە زیاترە بەبەراورد لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان کە سک و كەمەریان گەورەیە.

تیمی توێژینەوەکە زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ دەرهێنانی پێوەرەکانی پێکهاتەی جەستە لە سی تی سکانی سکی ئەو کەسە گەورەساڵانەی کە نیشانەکانیان نییە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٦دا پشکنینی رۆتینی شێرپەنجەی ریخۆڵەیان بۆ کراوە.

جگە لەوەش، چەوری ماسولکەکان لە 55%ی ئەو 507 بەشداربووەدا دەستنیشانکرا کە لە ماوەی بەدواداچوونێکی تێکڕای نزیکەی نۆ ساڵدا گیانیانلەدەستدا.

ئەم حاڵەتە لە رووی پزیشکییەوە بە مایۆستێتۆزی ناسراوە، دەتوانێت بێ نیشانە بێت و ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.

بە تاقیكردنەوە لەسەر نزیکەی ٩ هەزار کەسی پێگەیشتوو، توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە مەترسی مردن دوای 10 ساڵ ١٥.٥% بووە.

وە ئەوانەی قەڵەوییان بە تەنیا هەبووە مەترسی مردنی پێشوەختەیان بە رێژەی ٧.٦% زیاترە.

هەروەها نەخۆشی مایلۆپاتی پێش هۆکارەکانی تر کەوت، لەوانە چەوری دەوروبەری ئەندامەکانی سک و نەخۆشی چەوری جگەر.

بەڵام سەرەڕای زیادبوونی بەڵگەکان لەسەر مەترسییەکە، زۆرجار لە کۆمەڵگەی پزیشکیدا چاوپۆشی لێدەکرێت.

نووسەری سەرەکی دکتۆر ماکسیم ناچێت، لە پەیمانگای توێژینەوەی ئەزموونی و کلینیکی زانکۆی کاسۆلیکی برۆکسل لە بەلجیکا دەڵێت: 'ئەوەی جێگای سەرنجە، پەیوەندییەکە سەربەخۆ بووە لە تەمەن یان نیشانەکانی قەڵەوی وەک BMI، بە واتایەکی تر ئەمە مانای ئەوەیە کە چەوری کەڵەکەبووە لە ماسولکەکاندا ناتوانێت تەنها بە تەمەنی بەرز یان زیادبوونی چەوری لە بەشەکانی تری جەستەدا روونبکرێتەوە."

BMI لەسەر بنەمای باڵا و کێشی نەخۆشێک حیسابی بۆ دەکرێت، ئەمەش واتە رەنگدانەوەی وردی پێکهاتەی جەستە نییە چونکە ئەو نەخۆشانەی کە BMI یان هاوشێوەیە دەتوانن نەخۆشی هاوبەش و ئاستی مەترسی تەندروستی زۆر جیاوازیان هەبێت.

بەهۆی کەمی نیشانەکانەوە، بەزۆری چەوری ماسولکەیی لە نەخۆشەکاندا دەستنیشان دەکرێت کە توێژینەوەی وێنەگرتنیان بۆ دەکرێت بۆ نەخۆشییەکی تر.

دکتۆر ناشێت دەڵێت: "تا ئێستا وێنەگرتنی پزیشکی بە بەکارهێنانی تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی یان وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان وەک ستانداردی زێڕین دەمێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی نەخۆشی چەوری ماسولکەکان".



ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Radiology بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە: ئێکسپرێس و RT عەرەبی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP