كه‌ركوك ... به‌ هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ 155 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران

تەندروستی
11:40 - 2023-05-26

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی شه‌وی رابردو پارێزگای كه‌ركوكی گرته‌وه‌، زیاترله‌ 150 كه‌س به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون و ئه‌مڕۆش 33 كه‌س.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی كه‌ركوك، به‌هۆی خۆڵبارینی چڕه‌وه‌، شه‌وی رابردو 155 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه‌ و ئه‌مڕۆش 33 كه‌س چوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، تیمه‌ ته‌ندروستیه‌كانیش به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان بۆ چاره‌سه‌ری پێویستی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بون و به‌شێكیشیان نه‌خۆشی ره‌بۆیان هه‌بوه‌.
د.زیاد خه‌ڵه‌ف ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی خۆڵبارین، پێویسته‌ هاوڵاتیان ڕێكاری خۆپارێزی بگرنه‌به‌ر.
وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ڕاسپاردوه‌، هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی حاڵه‌ته‌ فریاگوزارییه‌كان .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك داواشی له‌ هاوڵاتیان كردوه‌، ئه‌گه‌ر ناتوانن بگه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 122ه‌وه‌ بكه‌ن و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌ردانی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP