ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا لە بارەگای مەڵبەند پێشوازیکرد لە ژمارەیەك مامۆستایانی زانکۆی موسڵ بەسەرۆکایەتی دکتۆر سەعد.
لەو سەرەدانەیاندا مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دۆخی ئێستای عیراق بە گشتیی و موسڵ بەتایبەتی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا تاوتوێکرد.
تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەتکرابوو بە رەوشی خوێندن لە پارێزگاکە ، لەلایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەڵبەند پشتگیریی و پشتیوانیی یەکێتی بۆ مامۆستایانی زانکۆی موسڵ دەربری بۆ ھەر داواکارەییەك بۆ باشترکردنی بواری خوێندن لە شارەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP