قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبايى دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئاڕاسته‌ی فوئاد مه‌عسوم ده‌كات

کوردستان
12:03 - 2023-06-02

هەڤاڵ و برای بەڕێزمان، جەنابی کاك د. فوئاد معصوم، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


لەیادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین. 

بەشانازییەوە لەڕۆڵی بەڕێزتان دەڕوانین وەک کەسایەتیەکی سیاسی کوردستانی و عێراقی ناسراو، هاوڕێ و هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال، ئەزمونی دەوڵەمەندتان لەدەوڵەتداری هەمیشە نەخشەڕێگایە بۆمان بەتایبەت لە گرتنە ئەستۆی ئەرکی سەرۆکایەتی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  دواتریش لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا. 

ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی رێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین. 

تەمەنی ئێوە درێژبێت و تەندروست و بەختەوەربن. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان و تێکۆشەرەکانمان و پیرۆزە لەئێوە لە هەموو یەکێتییەکان ئەم یادە شکۆدارە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP